لە پارێزگایەكی هەرێم 260 توشبوی دیكەی كۆرۆنا چاكبونەوە

کوردستان 18/10/2020


چاودێر:
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، 260 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونەوە و رەوانەی ناو خانەوادەكانیان كرانەوە.

بەپێ راگەیەندراوێكی تەندروستی دهۆك، ئەمڕۆ 260 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەدوای ئەوەی چەند جارێك پشكنینیان بۆ ئەنجامدراوە دەركەوتوە ڤایرۆسەكەیان پەڕاندوە و چاكبونەتەوە، بۆیە بڕیاردراوە بنێردرێنەوە بۆ ناو خانەوادەكانیان.

تەندروستی دهۆك ئاماژەی بەوەشكردوە، هەشت هەزار و 851 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی دهۆك لەژێر چاودێریدان، هەشت هەزار و 133 توشبوش بە تەواوی چاكبونەتەوە و رەوانەی ماڵەكانیان كراونەتەوە.

هەربەپێ دواین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، كۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك گەیشتوەتە 17 هەزار و 354 توشبو، لەنێویاندا 370 حاڵەتی مردن هەیە.