سێ هاوڵاتی لەسنوری شوان شەهید دەكرێن
له سنوری نێوان هه‌ردو گوندی تۆڵك و بیره‌سپانی سه‌روی سنوری شێخ بزێنی ناحیه‌ی شوان 3 هاوڵاتی شەهید كران كە بریتی بوو لە دوو برا و ئامۆزایەك
شه‌وی رابردوسێ هاوڵاتی خه‌ڵكی گوندی شه‌وگێڕ سنوری شێخ بزێنی سه‌ر به ناحیه‌ی شوان، به‌هۆی ونبونی ئاژه‌ڵێكیانه‌وه، به‌ئۆتۆمبێل چونه‌ته گوندی تۆڵكێ، به‌ڵام له‌نێوان گوندی تۆڵكێ و بیره‌سپانی سه‌رو، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به‌رێكخراوی داعشه‌وه ده‌ستدڕێژی گوللـه‌یان لێكراوه و هه‌رسێكیان شه‌هیدبون و ته‌رمه‌كانیشیان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا سوتاوه
له‌دوای شه‌هیدكردنی ئەو سێ هاوڵاتییە هیچ كێوماڵێكی سنوری گونده‌كانی تۆڵك و بیره‌سپانی سه‌رو نه‌كراوه، چونكه ئه‌و ناوچانه بۆشایی ئه‌منین و له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌چۆڵی ماونه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پەیمانگەی پزیشكی دادی ته‌رمی دو برا و ئامۆزاكه‌ی راده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی كرده‌وه و له‌گوندی شه‌وگێڕ به‌خاك ده‌سپێردرێن