نەتەوە یەكگرتوەكان ئیدانەی سوتاندنی ئاڵای كوردستانی كرد

عێراق 18/10/2020


ئەمرۆ شەممە نەتەوە یەكگرتوەكان لە راگەیاندراوێكدا ئیدانەی سوتاندنی ئالای كوردستانی لە شاری بەغدا كرد
لە راگەیاندراوەكەدا داوای كردوە كێشەكان بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بكرێن 
لەبەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەدا هاتوە نیگەرانی قوڵی خۆمان دەردەبڕین لەبەرامبەر سوتاندنی ئاڵای كوردستان و هێرش كردنە سەربارەگاكانی پارتی لە شاری بەغدا.
جەختیشی كردوەتەوە پێویستە رێگە بەكاری توندوتیژی و تۆقاندن نەدرێت چونكە هیچ كات ئەوە چارەسەر نیە بۆ ناكۆكییەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە عیراق پێویستی بە یەكێتی و سەقامگیری و دیالۆگ هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
رۆژی شەممە لاینگرانی حەشەدی شەعبی هێرشیان كردە سەر لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری بەغدا و ئاگریان تێەبەرداو و لاینگرانی حەشدی شەعبی ئاڵای كوردستانیان سوتاند لەدژی لێدوانێكی هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.