بافڵ تاڵەبانی: لەهەموو کات زیاتر پێویستمان بەڕێکخستنەوەی رێزەکانی گەلەکەمانە
چاو‌دێر:
دەقی راگەیەنراوی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی لەبەرامبەر سوتاندنی ئاڵای کوردستان.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه...
ئاڵای پیرۆزی كوردستان، شكۆی نه‌ته‌وه‌یی و قوربانیدان و به‌رهه‌می خوێنی شه‌ھیدانمانه، ھیچ بیانوو و پاساوێك جێگای قبوڵكردن نابێت كه ده‌ستدرێژی بێت بۆ خاك و ئاڵاكه‌مان كه قوربانیمان بۆداوه.
ئێمه مێژووی خۆمان خۆشده‌وێت كه‌مێژووی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردن و سه‌رنه‌وینه‌كردنه بۆ دوژمنانی خاك و گه‌له‌كه‌مان.
پاراستنی پیرۆزییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان ئه‌مانه‌تی باوباپیران و نیشتمان و یه‌كێتییه‌كه‌ی مامه، كه‌ده‌ستیپێوه‌ده‌گرین و ده‌یپارێزین.
له‌ھه‌مووكات زیاتریش پێویستمان به یه‌كخستنی ڕیزه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌ددییه‌كان و له‌گه‌ڵ دڵسۆزه‌كانمان له به‌غداو ھه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان له‌ھه‌ڕه‌شه‌كان بپارێزین.
ھه‌ر شه‌كاوه بێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان.
بافڵ تاڵه‌بانی
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان