وەزیری پێشمەرگە:ئاڵای کوردستان سمبوڵی بەرخودانە
چاو‌دێر: شۆرش ئسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا ئیدانەی سوتاندنی ئاڵای کوردستان دەکات لەلایەن خۆپیشاندەرانی ئەمڕۆی سوتاندنی بارەگانی پارتی و بەسیمبوڵی بەرخودانی کوردی ناودەبات.
ده‌قی په‌یامه‌كه...
سوتاندن و بێڕێزی كردن به‌ئاڵای پیرۆزی كوردستان، كه سه‌دان و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌ری ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، له ژێر سێبه‌ره‌كه‌یدا گیانی خۆیان به‌خشیوه، " به‌توندی ئیدانه‌ده‌كه‌ین."
ئاڵای كوردستان، سیمبولی باڵای به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و ره‌مزی ئاشتی و ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌ژیانه.
په‌لاماردانی باره‌گای هه‌ر حزب و لایه‌نێك، دواتر سوكایه‌تی كردن به‌ئاڵای كوردستان، په‌یامێكی روونه‌و، ده‌خوازێت هه‌رچی زووه ململانێ حزبییه‌كان و گرژییه سیاسیه‌كان به‌لاوه بنرێن و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان، یه‌كده‌نگ ویهكههڵوێست بن، بۆ پاراستنی پیرۆزییه‌كان و رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێستا‌و ئاینده.
داوا له حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و هێزه دیموكراتییه‌كان ده‌كه‌ین، لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی له‌وباره‌وه بكه‌ن و رێگری له‌و جۆره پێشێلكارییانه بكه‌ن، كه دواجار میمبه‌ری پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان و پاراستنی به‌ها دیموكراتیه‌كان و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ده‌ستبردن و سوكایه‌تی كردن به ئاڵای پیرۆزی كوردستان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵكراونیهو، ده‌بێ ئه‌نجامده‌رانی به‌زووترین كات رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
ئێمه له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، نیگه‌رانی قووڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین و، راشیدهگهێنین꞉ وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌هه‌موو ئان و ساتێك‌دا، پارێزه‌ری خاك و ئاڵای پیرۆزی كوردستانین، وه‌ك بیلبیله‌ی چاومان ده‌یپارێزین.
شۆڕش ئیسماعیل
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان