بەئاڵای کوردستان ناشرینیەکان دامەپۆشن
رێز لە پیرۆزیەکانی یەکتری بگرن
بڵێسە جەبار فەرمان
هەموو دونیا پێش ئەکەوێت عیراق پێشناکەوێ
خوا لە قورئاندا فەرموویەتی کە مرۆڤەکانی بە نەتەوەو قەبیلەی جیاواز دروست کردوە.
ھەر نەتەوەو گروپ و لایەنێک، کۆمەڵێک پیرۆزی ھەیە کە لەلایان ھێڵی سورە.
ئاڵای پیرۆزی کوردستان لای ئێمە ھێڵی سورە.
تکام لە ھەموو لایەک ئەوەیە کە یەکتر ئیستفزاز نەکەن. ھەموو کارێک کاردانەوەی ھەیە. لایەن و کەسایەتیە سیاسیەکان بۆ خواستی دەنگ و ھەڵبژاردن زۆر بابەت دروست دەکەن. لە ئێستاوە زەنگی موزایەدەو جوڵاندنی ھەستی لایەنگران و دروست کرنی دوژمنی وەھمی دەستی پێکردوە لە پێناو بەدەست ھێنانی کورسی پەرلەمانی.
باجی ئەم وازیانە ھاوڵاتیان دەیدەن.
ھەموو میلەت و نەتەوەو شوێنکەوتەی دین و ئاینزایەک کۆمەڵێک بابەتیان لا پیرۆز و ھێڵی سورە.
کۆمەڵگا بەجیاوازی و رێزگرتن لە جیاوازیەکان پێش ئەکەوێ. هەمو دونیا پێش ئەکەوێ عیراق پێشناکەوێ.
لەم حاڵەتەشدا با رێز لە بەرانبەر و بۆچون و ئینتمای یەکتری بگرین.