چۆن پەتای وەرزی (هەڵامەت) و ڤایرۆسی كۆرۆنا لەیەك جیادەكرێنەوە؟

تەندروستی 14/10/2020


چاودێر:
لەگەڵ هاتی وەرزی پایز و زستان و  گۆرانی كەش و هەوا  پەتای وەرزیش دەست پێدەكات،بەوپێەی كە نیشانەكانی هەریەكە لە هەڵامەت و كۆرۆنا ڤایرۆس لێك نزیكن،زۆرجار خەڵك لێ تێكدەچێت ئەگەر توشی هەڵامەت بوبێت وادەزانێ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوە، هەربۆریە لەو بارەیەوە  د.زانا دزەی، پسپۆری هەناو، لەبارەی جیاكردنەوەی  پەتای وەرزی هەڵامەت و  كۆرۆنا ڤایرۆس، دەڵێت"  هەموو ئەم نیشانەی لای خوارەوە   ئەوە دەردەخەن كە كەسەكە توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایە."
1.بوونی تایەكی زۆری بەردەوام 
2.كۆیەكی وشك كە زیاتر بەهەناسە هەڵمژین و لەكانی قسەكردن بێت،
3. هەناسە تەنگی.
4. ئێش و ئازارێكی زۆری ماسولكەكان،
5.سەرئێشەیەكی توند
6. نەمانی تەواوەتی  هەستی بۆن كردن و تامكردن.
7.بێ هێزیەكی زۆر.
8. ئێڵنج و سكچون. 

    نیشانەكانی هەڵامەت
 هەموو ئەم نیشانەش پێەكەوە ئاماژەن بۆ تووشبون بە ڤایرۆسی هەڵامەت
1.كرانەوەیەكی كەمی قوڕگ. 
2. لوت گیران یان ئاوكردنی لوت.
3.نەرمە تایەكی كەم سەرئێشەیكی كەم.
4. پژمین، كەمبونەوەیەكی تارادەیەك بەسیتی هەستی بۆنكردن.
5. كەمێك هەستكردن بەماندوێتی.
    ئامۆژگاری
ئەو پزیشكە باس لەوەش دەكات، بەشێك لەنەخۆشانی كۆڤید-19 دەشێ لەسەرەتادا نیشانەكانیان وەك هەڵامەت بێت، بۆیە ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەم كە تەمەنیان هەڵكشاوە یان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە یان  بەركەوتەی نزیكی توشبوی كۆرۆنان، سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بەكەن، بۆئەوەی حاڵەتەكەیان بەتەواوی دەستنیشان بكرێت