چۆن مێشک لە پیربون بپارێزین؟

تەندروستی 13/10/2020

 
پزیشكانی  زانكۆی  ھارڤەردی  ئەمەریكی  لەدواین   توێژینەوەدا  ڕایگەیاند، شێوازی  خواردن و  خواردنەوە   دەتوانن  خانەكانی  مێشك  لە  پیربون  بپارێزن ،
بە تایبەت  ئەو  خۆراكانەی  چەوری  سود بەخشیان  تێدایە، وەك  زەیتی  زەیتون و  ماسی، كە بەگرنگترین  چەورییە  تەندروستەكان  دادەنڕێن ، 
ئەو پزیشكانە  توێژینەوەیان  لەسەر ٩٦٠   كەسی  بەساڵاچو   ئەنجامدا  بۆ  ماوەی  ٩  ساڵ  
تێیدا  دەركەوت  ئەو كەسانەی   خۆڕاكی  تەندروستیان    خواردوە   بەدور  بون  لە  نەخۆشیەكانی   وەك  ئەلزەھایمەرو  تێكچونی  خانەكانی  مێشك.
پزیشكانی  ئەمەریكی  دەڵێن  سەوزەو  میوەكان، ماسی ، گوێز  بۆ تەندروستی  دڵ و  خوێنیش  گرنگن،
ھاوكات  ڕاستەوخۆ   كاریگەریان  لەسەر  تەندروستی  مێشكیش  ھەیە،
بێ گومان  بە  پێچەوانەوە كەم  خواردنی  ئەم  خۆڕاكانە  دەبێتە  ھۆی   نەخۆشیەكانی  دڵ و  بەرزی  فشاری  خوێن، بەپێی  ئەو  پزیشكانە دەبێت رۆژانە  لە دو  ژەمدا   خۆڕاكە  سەوزەكان بخوڕێن  تا  زۆرترین  سودیان  لێوەبگیریێت.

ئا: گوڵزار حەمە فەرەج