ژینگە

بوومەلەرزەیەك لە دەریایی ئیجە تۆماركراوە

پێش 2 هەفتە


ماڵپەری رەسمی سەرۆكایەتی كارەساتی كتوپڕو فریاگوزاری توركیا بڵاویكردوەتەوە كاتژمێر 7و11 خوولەكی سەرلەبەیانی ئەمرۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5 پلە بە پێوەری ریختەر و بەقوڵایی 6 كیلۆمەتر لە دەریای ئیجە تۆماركراوە
بەگوێرەی سەرچاوەكە بوومەلەرزەكە لە پارێزگای موغڵای لە توركیا و ناوچەكانی دەوروبەری هەستی پێكراوە
بەگوێرەی سەرچاوەكە لەبەرە بەیانی ئەمرۆ 5 جار بوومەلەرزە لە ناوچەكە بەگوڕی جیاواز  روویداوەو دانیشتوانی ئەو سنورە هەستیان بە لەرینەوەی زەوی كردوە