كۆرۆنا هەزاران ئاژەڵ دەكوژێت لە ئەمریكا

تەندروستی 12/10/2020


بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆناو گواستنەوەی لە مرۆڤ ەوە بۆ ئاژەڵ لە هەردوو ویلایەتی یوتا و ویسكۆنسن لە ئەمریكا هەزاران ئاژەڵ مرداربونەوەتەوە.
كیفن هۆڤمان وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و بازرگانی و پاراستنی بەكاربەر لە ویلایەتی ویسكونسن بڵاویكردەوە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەیەكێك لە كێڵگەكان زیاتر لە 2هەزار ئاژەڵ لەجۆری مینك مرداربوەتەوە.
هۆڤمان لەراگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە بەرپرسان بەشی كشتوكاڵی بریاریانداوە ریوشوێنی تەندرووستی لەو كیڵگەیە بگیرێتە بەر و رێگە نەدرێت ئاژەڵ و بەرهەمە ئاژەڵیەكان لەو ناوچەیە بچێتە دەرەوە.
دكتۆر دین تایلۆر پزیشكی ڤێرتینەری بڵاویكردوەتەوە بۆ یەكەم جار لە مانگی ئابی رابردوو ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاژەڵدا ئاشكراكراوەو بەگوێرەی تۆێژینەوەكان كۆرۆنا ڤایرۆس لە مرۆڤەوە گواستراوەتەوە بۆ ئاژەڵ و تا ئێستا هیچ حاڵەتێك تۆمار نەكراوە كە ڤایرۆسەكە لە ئاژەلەوە گواسترابێتەوە بۆ مرۆڤ.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو حكومەت بڕیاری دا 10 هەزار ئاژەڵی جۆری مینك لەنابدرێت پاش ئەوەی بۆیان دەركەوت كە نەخۆشیەكە لەو كێڵگەیە بڵاوبوەتەوەو وبریارەكە بەئامانجی رێگە گرتن بوو لەزیاتر بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكە.