‎هۆكارەكانی توشبون بەئەكزیما لەگەڵ چارەسەرەكەی بزانە

تەندروستی 11/10/2020


چاودێر:
 ئەكزیما یەكێكە لە نەخۆشیە بەربڵاوەكانی پێست كەبریتیە لە وشك بونەوە و خوراندن و سووربونەوە و ئەستوربونی پێست،  كە گۆرانی كەش و هەوا یەكێكە لەهۆكارەكانی توشبون بە ئەكزیما.
‎ ئەكزیما چی یە؟
د. بورهان قەرەداغی، پسپۆری نەخۆشیەكانی پێست و جوانكاری،دەڵێت"  ئەكزیما نەخۆشەیەكەی  پێستەو  بریتیە لەوشكبونەوە و خوراندنی پێست، هەندێك جار  سوربونەوە و قلێشان و  ئەستووربونی پێستی لەگەڵدایە"
  هۆكارەكان
ئەو پزیشكە  هۆكارەكانی توشبون بەكزیما لەم چەند خاڵە دەخاتە ڕوو، ئەویش:
* زۆربەی كات هۆكارەكە نەزانراوە 
*  بۆماوەییە
* بەكارهێنانی سابون و تایت و  و فاست.
*بەركەوتن لەگەڵ چیمەنتۆ كاغەز و لاستیك.
* گۆڕانی كەش و هەوا  لەسەرما بۆ گەرما یان بەپێچەوانەوە، كە بەهۆی نزم بوونەوەی پلەی گەرمی لە پایز و زستان، پێست توشی هەندێك نەخۆشی دەبێت، ئەكزیما یەكێكە لە نەخۆشیە بەربڵاوەكان لە وەرزی سەرمادا.
    چارەسەرەكان
1.بەكارهێنانی شێداركەرەوەی گونجاو .
2.دوركەوتنەوە لەو هۆكارانەی دەبێتە هۆی ئەكزیما.
3. بەكارهێنانی شاپۆی (غسول) بۆ شتن و دوركەوتنەوە لە بەكارهێنانی سابون.
4. بەكارهێنانی هەندێك كرێمی تایبەت بۆ ماوەیەكی  كۆرتیزۆنی تێدایە بۆ هێوركردنەوە و باشتركردنی حاڵەتەكە.
5. دەبێت نەخۆش ئاگادار بێت كە بەكارهێنانی كرێمی ئەكزیما بەپێ شوێنی ئەكزیما و تەمەنی نەخۆش وماوەی دروستبونی ئەكزیما دەگۆڕێت.
6. بۆئەوەی ئەكزیما نەبێـت، باشترە نەخۆش دوربكەوێتەوە لە خوراندنی شوێنی ئەكزیما، هەندێ جار دەرمانی هێوركردنەوە دەدرێت بە نەخۆش.