تەندروستی

نوری مالكی تووشی كۆرۆنا هاتوە

11/10/2020


سەرچاوەیەك لە حزبی دەعوەی ئیسلامی ئاشكرای كرد نوری مالكی ئەمینداری گشتی ئەو حزبە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوە 
بەگوێرەی سەرچاوەكە لە ئێستادا دۆخی تەندرووستی مالكی سەقامگیرە و باری تەندروستی باشە 
تا ئێستا بەهۆی بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشیەوە ژمارەیەك بەرپرسی حزبی و حكومی تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتوون لە عیراق
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشیەوە لەعیراق تا ئێستا زیاتر لە 400 هەزارو 124 كەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون لەو ژمارەیە 9 هەزارو 970 كەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوەو نزیكەی 332 هەزارو 330 كەس چاكبونەتەوە