بەکارهێنانی ئامێری مایکرۆ مەترسیدارە؟

تەندروستی 11/10/2020


چاودێر:

دوای جەنگی جیهانی دووەم زانایەکی ناوداری ئەمەریکی ئامێری (مایکرۆ) ی تایبەت بە گەرم کردنەوەی خۆراکی دروست کرد، لەو کاتەدا چەندین هەواڵی نادروست لە لایەن ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوکرایەوە، گوایە ئەو ئامێرە مەترسی هەیەی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ،

بە پێی چەند توێژینەوەیەک کە لە ماوەی ٥ ساڵ دا ئەنجام دراوە ئاماژە بەوە دەکەن هیچ بەڵگەیەکی زانستی نی یە کە بیسەلمێنیت ئامێری گەرم کردنەوەی خۆراک (مایکرۆ) زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەبێت.

ئامێری مایکرۆ بە تیشکێکی (کارۆموگناتیسی) کاردەکات لەگەڵ بەکارهێنانی ئامێرەکەدا تیشکەکە پێچەوانە دەبێتەوە، دەبێتە هۆی گەرم کردنەوەی خۆراکەکە، ئەمەش نابێتە هۆی زیانگەیاندن بە تەندروستی و لە بەها خۆراکیەکانی خۆراکەکەش کەم ناکاتەوە، تەنها لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئامێرەکە کۆن بووبێت یان دەرگاکەی بە باشی دانەخرێت یان دەفری پلاستیک بەکاربێت زیانی بۆسەر تەندروستی دەبێت.

بۆ هەموو بابەتێکی تەندروستی پێویستە پشت بە ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ببەستین بە پێی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوەکە تا ئێستا نەسەلمێنراوە (مایکرۆ)ی گەرمکردنی خۆراک زیانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەبێت..

سەرچاوە:لەشکر حمید
      ئەندازیاری خۆراک