150 كۆمپانیای نەوتی ئەمریكا مایەپووچ دەبن

ڕاپۆرت 05/10/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆناو دابەزینی نرخی نەوت زیانێكی زۆر بەكۆمپانیا زەبەلاحەكانی نەوت گەیشت.
ستیڤن برینوك توێژەر لە كەناڵی "بی فی ئێم" بڵاویكردەوە بەهۆی داكشانی خواست لەسەر نەوت و دابەزینی نرخی نەوتەوە گورزێكی بەهێز بەر دۆزینەوەی نەوت كەوتوە لەم ساڵدا 
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی "سەنتەری وستۆود" سەبارەت بە ووزە لە دەریایی باكوور چالاكییەكانی گەڕان بەشوێن نەوتدا بەرێژەی 70% دابەزیوە لە نەرویج 30% بەراورد بەو پلانەی كە پێش قەیرانەكە نەخشەی بۆ كێشرابوو.
كۆمپانیایی ئیكسۆن مۆبیل ی 30% لە كارەكانی خۆی كەمكردوەتەوە لەبواری گەران بەشوێن نەوتدا كە دەكاتە نزیكەی 10 ملیار دۆلار هەروەك كۆمپانیایی "ئینی " ئیتالی و "بی بی" بەریتانی و ئیكینۆری نەرویجی 
پێش بینی دەكرێت گرووپی "سی جی جی" فەرەنسی كارەكانی لەم ساڵدا 40% كەم بكاتەوە كە زیانێكی گەورەی پێدەگات
لەوبەری دەریایی ئەتڵەسی زیاتر لە 30 كۆمپانیایی تایبەت بە دۆزینەوەی نەوت لە ئەمریكا لەسەرەتای ئەم ساڵەوە دووچاری مایە پووچ بوون هاتوون بەگوێرەی سەنتەری " ریستارد ئینیرجی " گەر نرخی نەوت لە 40 دۆلاردا بمێنێتەوە بۆماوەیەكی زۆر زیاتر لە 150 كۆمپانیایی دیكە مایە پووچ دەبن.
رافاییلا هاین لە سەنتەری "جی بی سی ئینیرجی" تا رادەیەك گەشبینە وپێش بینی دەكات پرۆگرامەكانی گەران لەسەرجەم ناوچەكاندا دەستپێبكاتەوەو نزیك دەبێتەوە لە قۆناغی پێش قەیرانەكان لە ساڵی داهاتوو وباسی لەوەشكردوە پێشتر بینیومانە كەمكردنەوەی لەخەرجی بوودجەی كۆمپانیا گەورەكان روویداوە بەڵام كاریگەری دروست نەكردوە بۆ سەر بەرهەمی داهاتوویان 
هەردوو كۆمپانیایی "غازبرۆم نەفتی " رووسی و "شێل"ی ئینگلیزی ئێرلەندی لەمانگی تەموزی رابردو هاوپەیمانیان راگەیاند بەمەبەستی دۆزینەوەو گەڕان بەشوێن غازی شل دا لە نیمچە دوورگەی جەمسەری
ئیدارەی سەرۆك ترامپ رەزامەندی نیشانداوە بۆ پرۆژەیەك كە رێگە خۆش دەكات بۆ گەران بەشوێن نەوتدا لەگەورەترین ناوچەی پارێزراوی ئەمریكا كە رووبەرەكەی نزیكەی 70كیلۆمەتر دووجایە.
هاین پێی وایە ئەو پرۆژانە لە رووی ئابوری و قەیرانی ئێستادا بەدیهێنانی زۆر سەخت دەبێت
بەگوێرەی ئاماژەكانی بازاڕی نەوت، نەوتی عەمباركراوی چین گەیشتوەتە ئاستێكی پێوانەیی لەبەرامبەردا نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا دابەزیوە ، وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپیك وڵاتە بەرهەم هێنەرەكان هەناردەكردنی ملیۆنەها بەرمیل نەوتیان بۆ بازاڕەكان كەمكردوەتەوە بەمەبەستی كەمكردنەوەی هەڵئاوسانی نەوت لەبازاڕە جیهانیەكان و راگرتنی باڵانسی نرخی نەوت.
ئاژانسی "بلۆمبێرگ" بڵاویكردوەتەوە لەشەش مانگی یەكەمی ئەم ساڵدا گەورەترین ناسەقامگیری لەنرخی نەوتدا بەدرێژایی مێژوو روویداوە.
لەئێستادا نرخی نەوت لە ئاستی 40 دۆلاردایە لە بازارەكان وكۆمپانیا گەروەكانی وەكو فیتۆل گرووپ و ترافیگۆر ا گرووپ ومیركۆریا ئینیرجی دیدی جیاوازیان هەیە سەبارەت بە رەوشی بازاری نەوت لە قۆناغی داهاتوودا
سەرچاوە/ السومریە