رۆژ دوای رۆژ ژمارەی كوژراوانی چەتەكانی توركیا لە ئەرمینیا زیاد دەكات

ڕاپۆرت 04/10/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمرۆ یەكشەممە بڵاویكردوە ژمارەی كوژراوانی ئەو سەربازانی كە توركیا ناردویەتی بۆ جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە بەرز بونەوەدایە
چەكدارانی سوریا كە توركیا پشتیوانیان دەكات لەوەتەی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان هەڵگیرساوە بەشداری ئەو شەڕە دەكەن و پشتیوانی لە هێزە چەكداریەكانی ئەرمینیا دەكەن
بەگوێرەی راپۆرتێكی روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لەوەتەی جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دەستی پێكردوە زیاتر لە 72 چەكداری سەر بەتوركیا لەو شەڕەدا كوژراون 
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردوەتەوە حكومەتی توركیا بەنیازە لە چەند كاتژمێرو رۆژانی داهاتوودا سەدان چەكداری دیكە رەوانەی ئازەربایجان بكات بەمەبەستی 
هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە  كۆمپانیا ئەمنیەكانی توركیا و دەزگای هەواڵگری بەردەوامن لە گواستنەوەو مەشق پێكردنی چەكدارانی سەر بە ئەنقەرە بەمەبەستی رەوانەكردنیان بۆ ئەو شەڕە
تا ئێستا توركیا زیاتر لە 1200 چەكداری رەوانە كردوە كە زۆربەیان لە توركمانەكانی سوریان و سەر بە هەردوو هێزی سوڵتان موراد و عەمشاتن
حكومەتی توركیا ژمارەیەكی زۆری لەو چەكدارانە رەوانە كردوەو بەشداریان كردوە لە جەنگی ناگۆڕنی كەرەباخ كە لە ئێستادا بوەتە مەیدانی جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بەگوێرەی راپۆرتەكە رۆڵی ئەو چەكدارانە تەنها پاراستنی كێڵگە نەوتیەكان وسنوری وڵاتی ئازەربایجانە.هەرچەندە ئازەربایجان رەتی كردەوە میلیشیاكانی سەر بەتوركیا پشتیوانیان كردبێت لەو شەڕەدا،بەڵام بەڵگەی بەشداری كردنی ئەو چەكدارانە رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر ئاشكرا دەبن 
لای خۆشیەوە هەر یەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و روسیا و فەرەنسا نیگەرانی خۆیان دەربری لەبەرامبەر رۆڵی ئەو میلیشیانە لەو شەڕەدا.
ئیمانۆیل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند:زانیاریی تەواومان لەبەردەستدایە سەبارەت بە بەشداریكردنی چەتەكانی سەر بەتوركیا بۆ پشتیوانی كردنی هێزەكانی ئازەربایجان لەدژی ئەرمینیا 
وتیشی ئەوە زەنگێكە مەترسیدارە بۆ پەرەسەندنی شەڕو ململانیەكانی هەرێمی كارەباغ.
هەرێمی ناگۆرنی كەرەباخ دەكەوێتە سەر خاكی ئازەربایجان و سیبتان كیرت پایتەختی ئەو هەرێمەیەو لەساڵی نەوەدەكانەوە پاش هەڵگیرسانی جەنگ لە ژێر كۆنترۆڵ ودەسەڵاتی ئەرمنەكاندایە وژمارەی دانیشتوانی ئەو هەرێمە نزیكەی 150هەزار كەسە و 95% دانیشتوانەكەی ئەرمەنن
هەرێمی كەرەباخ لە ساڵی 1992 ەوە جیابونەوەی خۆی لە ئازەربایجان راگەیاند هەرچەندە هیچ وڵاتێك دانی پێدا نەناوە بە حكومەتی ئەرمینیاشەوە  
سەرچاوە/ سكای نیوز