فوئاد حسێن: کشانەوەی ئەمریکا لەعیراق مەترسیدارە

عێراق 30/09/2020

چاودێر:

وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەى کشانەوە ئەمریکا لەعیراق ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە بۆ عیراق مەترسیدارە، بۆیە داواکارە کە ئەمریکا بەم بڕیارەیدا بچێتەوە و لەعیراق نەکشێتەوە.


فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عیراق ڕایگەیاند، حكومەتی عیراق بەبڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لەعیراق دڵخۆش نییە و داواکارن چاو بەم بڕیارەدا بخشێنێتەوە و نەکشێنەوە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، کشانەوەى ئەمریکا لەعیراق مەترسی بۆ سەر عیراق دروستدەکات.

 

باسی لەئەوەشکرد، هەموو ڕێکارێکی پێویستیان بۆ پاراستنی کونسوڵخانەى ئەمریکا لەبەغداد گرتۆتەبەرو  ڕێکارەکانیش بەردەوامییان دەبێت.