بانگەوازێك لەبانكی خوێنی هەولێرەوە

کوردستان 30/09/2020

چاودێر: بانكی خوێنی هەولێر لەبانگەوازێكدا داوا لە چاكبوانی كۆرۆنا دەكات سەردانیان بكەن بۆ بەخشینی پلازما.

بانكی خوێنی هەولێر لەو بانگەوازەدا ئاماژەی بەوەداوە:" لە پێناو دابینکردنی بڕی پێویستی پلازمای چارەسەری بۆ تووش بووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە پێدانی پلازما لەوانەیە دوا رێگای چارەسەری بێت بۆ گەڕانەوەی هیوا بە ژیان. بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن داوا لە چاکبووانی کۆرۆنا دەکات سەردانی بانکی خوێن بکەن، بۆ بەخشینی پلازما بە تایبەت ئەوانەی هەڵگری جۆری خوێنیA ".