سی بی ئێس: لەكەم روبەڕووبونەوەدا بایدن براوەبوو

جیهان 30/09/2020

چاودێر: بەپێ راپرسیەكی كەناڵی سی بی ئێس، لەیەكەم روبەڕووبونەوەی نێوان ترامپ كاندیدی كۆماریەكان و جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان، بایدن براوەبووە.
هەر بەپێی راپرسیەكە بایدن 48% دەنگی هێناوەو ترامپ 41%، هاوكات 10%ی تریش پێیانوابووە بەرامبەربوون.
یەكەمین روبەڕبوونەوەی نێوان كاندیدی كۆماریەكان و دیموكراتەكان لە زانكۆی كیس وسترۆن ریزۆری شاری كلیڤڵاندی ولایەتی ئۆهایۆبوو، تەوەرەكان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو توندوتیژی لەشارەكان و ئابوری و پاكی هەڵبژاردنەكان بووە.