وەزیری ڕۆشنبیری سکاڵا لە حەمکۆ دەکات

کوردستان 29/09/2020

 

چاودێر:

وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتى هەرێم داوا لە داواکاری گشتی دەکات، سکاڵا لە دژی هونەرمەند حەمکۆ بجوڵێنن.

 

حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتى هەرێم لە نوسراوێکدا، کە ئاڕاستەی داواکاری گشتی کردووە، باسی لەئەوەکردووە، هونەرمەند حەمکۆ کورتە فیلمێکی بڵاوکردۆتەوە، کە تێیدا سووکایەتی بە مەزهەبی شیعە دەکات.

 

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەم جۆرە کارانە خزمەت بەبزافی ڕزگاریخوازی کوردستان ناکات و کێشە و گیروگرفت بۆ پێکەوەژیان دروستدەکات.

 

ئەوەشی نوسیوە، لەبەرئەوە داواکات سکاڵا دژ بە هونەرمەند حەمکۆ بجوڵێنن، بۆئەوەی لەداهاتوودا ڕێگری لەو جۆرە کارانە بکرێت.