میری کوێت گیانی لەدەستدا

جیهان 29/09/2020

چاودێر:

کەمێک پێش ئێستا میدیاکانی کوێت بڵاویان کردەوە، شێخ سەباح ئەحمە، میری کوێت بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

 

شێخ سەباح لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا لەنەخۆشخانە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

 

میری کوێت لەناوەڕاستی ئەمساڵدا تووشی نەخۆشی بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە بۆیە بەشێک لەدەسەڵاتەکانی خۆی بۆ کوڕە جێنشینەکەی گواستەوە.

 

شێخ سەباح پانزەهەمین میری کوێتە کە لەساڵی ٢٠٠٦ەوە بۆتە میری ئەو وڵاتە.