كۆرۆنا كاریگەری درێژخایەن لەسەر ژنان بەجێدەهێلێت

کوردستان 29/09/2020

چاودێر:

 

لەچەند مانگی ڕابردوودا و دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهان ، زانایان و پسپۆڕان لەووردەكاریی و كاریگەرییەكانی ئەو ڤایرۆسە دەكۆڵنەوە و بەپێی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە كۆرۆنا كاریگەری درێژخایەن لەسەر ژنان بەجێدەهێلێت.

هەرچەندە بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پێشووتر دەركەوت ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری لەسەر تووشبووان بەجێدەهێڵێت تەنانەت لەدوای چاكبوونەوەیان و پلەی ئەو كاریگەرییە لەكەسێكەوە بۆ یەكێكی تر دەگۆڕێت، بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە كۆرۆنا كاریگەری درێژخایەنی هەیە بەتایبەت لای ژنان بەبێ ڕەچاوكردنی ئاستی تووشبوونەكەیان.

لەلێكۆڵینەوەیەكی نوێ لەئیرلەندا لێكۆڵینەوە كراوە لەسەر 128 تووشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەی سانت جەیمس لەشاری دبلن دەركەوتووە لە67%ی ژنانی تووشبوو بەدەست هەستكردن بەهیلاكبوونەوە ناڵاندوویانە تەنانەت لەدوای تێپەڕبوونی دە هەفتە بەسەر چاكبوونەوەیان.

سەرچاوە: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی