بەکارهێنانی بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەناو پەرلەمانی کوردستان قەدەغەکرا
چاودێر:
ئەمڕۆ سێ شەممە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەناو پەرلەمانی کوردستان قەدەغەکرا.
بەبڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی پەرلەمانی کوردستان بەکارهێنانی چەند ئەپێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی لەناو پەرلەمانی کوردستان قەدەغەکرا.
بەپێی بڕیارەکە، هەریەکە لە سناپچات و ئینستاگرام و تیکتۆک لەناو پەرلەمانی کوردستان بۆ فەرمانبەران قەدەغەکراوە.
بەوتەی بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی پەرلەمانی کوردستان ئەم بڕیارە پەرلەمانتاران ناگرێتەوە.