كارداشیان لەسەر هێرشكردنە سەر ئەرمینیا هاتە دەنگ

ژن 28/09/2020

چاودێر: كیم كارداشیان ژنە ناوداری كاری مۆدێل، كە ئەرمەنی – ئەمریكیە، لەچەند تویتێكیدا داوای هاتنە سەر خەتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات و هاوكات داوای دەست تێوەردانی سەرۆكی ئەمریكا دەكات.

كیم كارداشیان لەتوێتێكدا وتویەتی:" داواكارم لەدۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا دەست وەربداتە ئەو ئاڵۆزیەو شەڕ لەنێوان هەردوو وڵات رابگرێت".
رونیشكردوەتەوە:" پێویستە هاوكاریە سەربازیەكانی بۆ ئازەربایجان رابگرێت و هەروەها رێگە لەتوركیا بگرێت چەك و سەرباز رەوانەی ئەو وڵاتە بكات".