ڕزگار شێخانی بەرگێکی نوێی شیعری سوێدی بڵاو دەکاتەوە

ڕەخنەی چاودێر 28/09/2020

ڕەخنەی چاودێر

 

نوێترین کتێبی باڵندە بریتییە لە "ئەنتۆلۆژیای شیعری سوێدی" کە بەرگی دووەمی ئەنتۆلۆژیاکەیە و ڕزگار شێخانی کردوویە بە کوردی.


زۆرێک لەو شاعیرانەی لەم بەرگەدا وەرگێڕدراون یەکەمجارە شیعریان دەکرێت بە کوردی. شایەنی باسە ئەکادیمیای سوێدی ساڵی ٢٠١٨ خەڵاتی وەرگێڕانی لە پای وەرگێڕانی ئەدەبیاتی سوێدی بە ڕزگار شێخانی بەخشیی. وەرگێڕ پێشتر "سیانەی دیوان"ی گوننار ئێکەلۆف و هەروەها کتێبی "نەناسراوە گەورەکە"ی کردووە بە کوردی.


وەشانخانەی باڵندە ئەم کتێبە لە دووتوێی ٢٣٠ لاپەڕەدا بڵاو دەکاتەوە و ئەم شاعیرانە لە خۆ دەگرێت: بیرگیتا ترۆتزیگ، ئەندێرس ئولسۆن، لارس نورێن، کەتەرینە فرۆستێنسۆن، برونۆ ک. ئۆییەر، مەگنووس ویلیەم-ئولسۆن، ئێلیسابێت بێرشتوڵد و کلارا دیسن.