بڵێسە جەبار فەرمان: موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە سیاسی كراوە
چاودێر: بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دووپاتی كردوەتەوە، بەهۆی كێشەی هەڵپەسێردراوی نێوان هەرێم و بەغدا موچەی فەرمانبەران بەسیاسی كراوە.
بڵێسە جەبار فەرمان رایگەیاندوە:" لە كاتی بانگهێشتی وەزیری دارایی عیراق بۆ لیژنەی بەدواداچوون و ستراتیژیەت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕوون كرایەوە كێشەی سیاسی هەڵپەسێردراو لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵیدا هەیە.
رونیشكراوەتەوە:" لەو كێشانە حكومەتی هەرێم بێ كەم و كوڕی نییە و پشكی بەردەكەوێت لە چارەسەرنەكردنی كێشەكان، حكومەتی فیدراڵیش بێ كەموكوڕی نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت مافی مووچەخۆران بەو شێوەیە پێشێل بكرێت و ئەوان باجی كێشە سیاسییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و عێراق بدەن.