باڵیۆزی ئەرمینیا لە رووسیا: توركیا چەكداری ناردوە بۆ ئازەربایجان

جیهان 28/09/2020


فاردان توغانیان باڵیۆزی ئەرمینیا لە رووسیا بڵاویكردەوە توركیا 4 هەزار چەكداری لە باكوری سوریاوە رەوانەی ئازەربایجان كردوە.
تۆغانیان تەئكیدی كردوەتەوە ئەو چەكدارانە كە توركیا رەوانەی كردوە بەشداری دەكەن لە شەڕی بناگۆرنۆ كاراباخ
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوەتەوە رۆژی یەكشەممە ژمارەیەك چەكداری سوریا كە سەر بە توركیان گەیشتونەتە ئازەربایجان 
بەگوێرەی روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەو چەكدارانە چەند رۆژێكە لە سوریا گەیشتونەتە ناوخاكی توركیا كە پێشتر لە عەفرین بوون 
تەئكیدیشی كردوەتەوە هێزێكی دیكە لە ئامادەباشیدان بەمەبەستی رەوانە كردنیان بۆ ئازەربایجان 
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا بەردەوامە لە سیاسەتی دەست وەردان لە كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەكە بەمەبەستی نانەوەی شەڕو پشێوی ولە ئێستادا دەستی وەرداوەتە كاروباری ناوخۆی یەریڤان و باكۆ.