دەیان كەس لەجەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربیجان بونەتە قوربانی

جیهان 28/09/2020



ئاژانسی رویتەرز بڵاویكردوەتەوە جەنگی سەربازی نێوان هەردوو سوپای ئەرمینیا و ئازەربایجان لەناوچەی قەرەباغ كە ناوچەیەكی كێشە لەسەرە لەنێوان هەردوو وڵات بەردەوامە
ئاژانسی رویتەرز لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی بەرگری ئەرمینیاوە بڵاویكردوەتەوە شەڕوپێكدان لە ناوچە سنوریەكان لەنێوان سوپای هەردوو لا روویداوەو وهێزەكانی پاسەوانی سنور شارۆچكەی تەرتەر یان بۆردۆمان كردوە كە هێزەكانی ئازەربایجانی تێدایە.
بەرپرسێكی هەرێمی قەرەباغ بڵاویكردوەتەوە لەو شەرەوپێكدانانەدا شەوی رابردوو 15 سەرباز كوژراون.
وەزارەتی بەرگری ئازەبایجان بڵاویكردوەتەوە بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە هێرشیان كردوەتە سەر هێلی بەریەكەكەوتن لەناوچەی قەرەباغ لەو هێرشەدا 12 سیستمی بەرگری ئاسمانی سوپای ئەرمینیایان تێكشكاندوە.
وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا لە ئامارێكی سەرەتاییدا  هەواڵی كوژرانی 16 سەرباز و بریندار بوونی ژمارەیەكی دیكەی راگەیاند
بەهۆی رووداوەكانەوە پەرلەمانی ئازەربایجان سەپاندنی حوكمی عورفی لە ژمارەیەك ناوچە و شاری وڵاتەكەدا راگەیاند بە باكۆی پایتەختیشەوە 
لەبەرامبەردا حكومەتی ئەرمینیا حاڵەتی ئامادەكاری گشتی راگەیاند بۆ ئەو كەسانەی كەتەمەنیان لە خوار 55 ساڵەوەیە