گیان لەدەستدان لەجیهاندا بەهۆی كۆرۆناوە یەك ملیۆن كەسی تێپەڕاند

تەندروستی 28/09/2020


بەگوێرەی دواین ئامار ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە زیاتر لەیەك ملیۆن كەسی تێپەڕاندوە.
بەگوێرەی ئامارێكی سكای نیوز بە پشت بەستن بە سەرچاوە رەسمیەكان شەوی رابردوو ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە یەك ملیۆن و 9 كەس.
بەگوێرەی ئامارەكە تا ئێستا لەجیهاندا 33 ملیۆن و 18 هەزارو 877 كەس تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس هاتوون 
لە ئەمریكا و ناوچەی كاریبی 9 ملیۆن و 190 هەزارو 683 كەس تووشی نەخۆشیەكە هاتوون لەو ژمارەیە 341 هەزارو 683 كەس گیانیان لەدەستداوە 
بەرازیل بە پلەی دووەم دێت لە رووی زۆری ئەو كەسانەی بەهۆی نەخۆشیەكەوە گیانیان لەدەستداوە ونزیكەی 141 هەزار كەس گیانی لەدەستداوە 
وڵاتی هیندستان بە پلەی سێهەم دێت لە رووی ژمارەی گیان لەدەستدانەوە  و نزیكەی 95 هەزار كەس لەو وڵاتە بە ڤایرۆسی كۆرنا مردوون