گۆرباچۆف هۆشداری دەدات

عێراق 27/09/2020

چاودێر: میخائیل گۆرۆباچۆف سەرۆكی پێشووی یەكێتیی سۆفیەت، هەڵوێستی خۆی لەبارەی دروستبوونی جەنگ لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان خستەڕوو.
گۆرباچۆف لەوبارەیەوە رایگەیاندوە:" ئەگەر شەڕ بۆ سەركەوتنی یەكێك لە هەردوو وڵاتی ئەرمینیاو ئازەربایجان رووبدات، ئەوە جەنگی درێژ خایەن دەبێت و تەنها هەردوو میللەت زیانیان پێدەگات".
جەختیكردوەتەوە:" باشترین رێگە ئەوەیە كار بكرێت بۆ دەرچوونی هەردوو وڵات لەو ئاڵۆزیەو چارەسەركردنی كێشەكان لەڕێگەی گفتوگۆوە".