مەلا بەختیار بەڵگەی بە غەدر کوشتنی ئەندامانی ئاڵای شۆڕش بڵاودەکاتەوە

کوردستان 27/09/2020

لەپاش دروستبونی هەندێ مشتومڕ و گفتوگۆ لەبارەی کتێبە نوێیەکەی، مەلا بەختیار لە پەیجی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، نامەیەکی شەهید عیدان ناسر بڵاودەکاتەوە کە لەگەڵ دوو هاوڕێیدا کاتی خۆی لەلایەن یەکێتیەوە شەهید دەکرێن. 

دەقی نوسینەکەی مەلا بەختیار:

نامەی شەهید (عیدان ناسر) کە بەبێ دادگا لەگەڵ شەهیدان ئەکرەم و حەیدەر لە کاتی بریاری کوشتنیان بۆ هاوڕێیەکی نوسیوە.
ناوەرۆکی ئەم نامەیە بێ گوناحی ئەم شەهیدە و هاورێکانی دەردەخات. کە بە بڕیارێکی سەرپێیی هەرسێکیان گولەباران کراون.
ئێستاش با بەڵگەیەک لە هەزاران بەڵگە نامە کە گیراون، لای دەزگای زانیاری یەکێتین، ئەگەر هەیە ، با لەسەر خیانەتی ئەم شەهیدانە، هەروەها هەمو شەهیدانی ئاڵای شۆرش با بڵاوبکرێتەوە.

دەقی نامەکە بە زمانی کوردی:

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
برای ئازیز و خۆشەویست تاڵیب-ی ڕێزدار
سڵاوێکی گەرم
برای بەڕێزم زۆر سوپاست دەکەم، بۆ هەڵسو کەوتە باشەکەت، لەگەڵم بە درێژایی ماوەی زیندانی کردنم، لێرەدا هەرچەندە ناتوانم وەفاداربم بۆ ئەو قەرزە چونکە تۆ دەزانیت من تۆمەتبار کراوم بە گەرەترین تۆمەت، بەڵام پێت دەڵێم کە توخوا باوەرم پێبکە، من زۆر بێبەریم لەم تۆمەتە بەڵام ئەم قسە بۆ کێبکەم و کێ گوێم لێ رادەگرێ، پێت دەڵێم ئەگەر شتێکم بەسەرهات لێرە تکات لێدەکەم، هەوڵبدە دایک و باوکم ئارام بکەیتەوە، و لێرە بمشارنەوە لەسەر شەریعەتی ئیسلامی، تکایە بە جوانی بمشۆن و بمشارنەوە، نامەوێ بمبەن بۆ هیچ جێگایتر و ئەگەر ڕاستی دەرکەوت کەمن حەقم تکایە لەسەر گۆڕم بنوسن کە من شەهیدم ئەو کات لەناو گۆڕ ئارام دەبم، لە کۆتایی دا تکا دەکەم بەهەموو برادەران رابگەیێنی کە بەخوای گەورە من بێتاوانم، هەزار سڵاو لە منەوە بۆ جەنابت.
برات / عیدان