حكومەتی ئەرمینیا جەنگ رادەگەیەنێت

جیهان 27/09/2020


ئەمرۆ لە بریارێكدا حكومەتی ئەرمینیا بەهۆی رووداوەكانی قەرەباغ ەوەجەنگ و ئامادەكاری گشتی لە ووڵات راگەیاند
نیكۆل باشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا كەپێشتر بڵاویكردبوەوە وڵاتەكەی تاوتوێی راگەیاندنی جەنگ و ئامادەكاریی گشتی دەكات ، ئەمرۆ لە لاپەرەی خۆی لە تۆری تویتەر بڵاویكردەوە بەبریاری حكومەتی كۆماری ئەرمینیا حاڵەتی جەنگ و ئامادەكاری گشتی رادەگەێندرێت و بریارەكە پاش بڵاوكردنەوە بەشێوەیەكی فەرمی جێبەجێدەكرێت 
داواشی لەسەربازانی وڵاتەكەی كرد پەیوەندی بەشیونەكانی خۆیانەوە بكەن.
لای خۆشیەوە وەزارەتی بەرگری ئازەر بایجان بڵاویكردەوە هێزە چەكدارەكانی ئەرمینیا تەقەیان لە خەڵكی مەدەنی ناوچە سنوریەكانی قەرەباغ كردوەو چەند كەسێكی مەدەنی كوژراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كە هێرشی مووشەكی و ئاسمانی كراوەتە سەرناوچەی قەرەباغ.
فگرام بۆغۆسیان وتەبێژی سەرۆك كۆماری ناگۆرنی قەرەباغ بڵاویكردەوە ناوچە مەدەنی نیشینەكانی قەرەباغ هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر و داوای لە هاوڵاتیان كرد خۆیان لە ژێرزەمینەكاندا حەشاربدەن.
دواتر وەزارەتی بەرگری ئازربایجان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە هێزە چەكدارەكانی ئازەربایجان دژە هێرشێكیان بەدرێژایی سنوری قەرەباغ ئەنجامداوە.