تەقینەوەیەك كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمان دەكاتە ئامانج
عێراق 27/09/2020
ئەمرۆ یەكشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردەوە تەقینەوەیەك كاروانێكی سەربازی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كردوەتە ئامانج كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكات لەپارێزگای زی قار
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە ، تەقینەوەیەك كاروانێكی سەربازی كردوەتە ئامانج كە چەك و تەقەمەنی ئەو هێزانەی باركردبوو كە لەعیراق دەكشێنەوە
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە تەقینەوەكە لە ناحیەیی بەتحا لە پارێزگای زیقار روویداوە و تەقینەوەكە زیانی گیانی بەدواوە نەبوە بەڵام زیانی بەیەكێك لە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان گەیاندوە وپاش رووداوەكەش كاروانەكە جوڵەی خۆی دەستپێكردوە بۆ شوێنی مەبەست.