سەرۆک ئەرکانی سوپای پاسداران دێتە عێراق

عێراق 27/09/2020

چاودێر

 

ئەمڕۆ سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی عێراق دەکات، دۆسیەی قاسم سلێمانی یەکێکە لەو تەوەرانەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باسی دەکات.


ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ لیوا محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دەگاتە بەغدا و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەمێنێتەوە.


تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە، ئامانج لەو سەردانە گفتوگۆکردنە لەسەر هاوکاریی ئەمنی و سەربازی و دۆسیەی تیرۆری قاسم سلێمانی و هاوڕێکانی لە بەغدا.

 

بەپێی زانیارییەکان، باقری لەگەڵ هەریەک لە وەزیری ناوخۆ و بەرگریی عێراقدا کۆدەبێتەوە.