داوا لە کازمی دەکرێت دەست بەسەر نەوتی هەرێمدا بگرێت

عێراق 26/09/2020

چاودێر

 

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت هەرێم دەستی بەسەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی لە کەرکوک و نەینەوادا گرتووە و داوا دەکات نەوتی هەرێم دەستی بەسەردا بگیرێت.


فالح حەسەن خەزعەلی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کوتلەی (فەتح)ی سەر بە هادی عامری، لە نووسراوێکدا داوا لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات دەست بەسەر نەوت و غازی هەرێمی کوردستاندا بگرێت.


خەزعەلی دەڵی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە (٥٠٠ بۆ ٥٥٠ هەزار) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە دەکات و جگە لەوەش دەستی گرتووە بەسەر چەند کێڵگەیەکی نەوتدا لە هەردوو پارێزگای کەرکوک و نەینەوا.