عێراق ١٪ لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕێت

عێراق 26/09/2020

چاودێر

 

پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی، لێبڕینی لە 1% لە کۆی مووچە بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق دیاری دەکات و پڕۆژەیاساکەش لە پەرلەمانی عێراق تەنها دەنگدانی کۆتایی ماوە.


لێژنەی تەندوستی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە؛ کە دەنگدان بۆ بڕگە و ماددەکانی پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی تەواو بووە و تەنها دەنگدانی کۆتایی ماوە.


ئاماژە بەوەش دراوە؛ پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی، لێبڕینی لە 1% لە کۆی مووچە بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق دیاری کردووە و بۆ هاووڵاتییانیش لە بڕی 10 هەزار دینارەوە دەتوانن بەشداری بکەن.


جێی وتنە، بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی لیژنەی تەندروستی، یاسای بیمەی تەندروستی، خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکان دەگرێتەوە.