فواد حسێن گەیشتە تاران
عێراق 26/09/2020
چاو‌دێر
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به سه‌ردانێك گه‌یشته تاران و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌شێك له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆ ببێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی میهرنیوزی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه كه "به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به سه‌ردانێكی دوو ڕۆژه گه‌یشته تاران".
ئاماژه‌شی به‌وه داوه كه، "له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێرانی كۆ ده‌بێته‌وه بۆ تاوتوێكردنی ڕێگاكانی فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی هه‌ردوو وڵات".
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا فوئاد حسێن ڕاوێژ له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێران ده‌كات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كه مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی پێشوو بۆ تاران ئه‌نجامی دابوو.