وەزیرێكی كابینەكەی مستەفا كازمی توشی كۆرۆنا بو

عێراق 23/09/2020

چاودێر:
یەكەم وەزیری كابینەكەی مستەفا كازمی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بو.

میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی كۆچ وكۆچبەرانی عێراقەوە بڵاویانكردەوە، ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق  توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

بەوتەی سەرچاوەك وەزیری كۆچ وكۆچبەران پشكنینینی ئەنجامداوە ئەنجامی پشكنینەكەشی پۆزەتیف بووە.
ئیڤان فایەق سەر بە پێكهاتەی كلدانە تاكە وەزیری مەسیحیە لە كابینەكەی مستەفا كازمی.