سودەكانی خواردنی نانی بەیانی

تەندروستی 23/09/2020


چاودێر:

ژەمی بەیانیان یەكێكە لە گرنگترین ژەمەكان پێویستە فەرامۆش نەكرێت و بایەخێكی تایبەتی پێ بدرێت.، هەروەك پسپۆڕانی بواری خۆراكیش ئاماژە بەوەدەكەن، نەخواردنی نانی بەیانی چەندین زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و ئەو كەسانەی نانی بەیانی ناخۆن ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن زیاترە .
*سوودەكانی ژەمی خواردنی بەیانی لەرووی تەندروستیەوە:
-نانی بەیانی وریات دەكاتەوە و تەركیزت بەهێز دەكات.
-رێژەی شەكر لە خوێن دا دادەبەزێنێت.
-هەستی برسێتی كەم دەكاتەوەو بەمەش كێشی لەش دادبەزێنێت.
-خۆراكی پێویست دەدات بە لەش بەتایبەت ڤیتامین و كانزاكان.
-لەش چالاك دەكات.