راپرسیەكان كامیان بەبراوە دەزانن ؟

جیهان 22/09/2020

چاودێر: راپرسیەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئەمریكا بەردەوامەو لەزۆرترین ولایەتەكاندا جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان زۆرترین دەنگی هێناوە.

لەدواهەمین راپرسیدا، جۆبایدن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری ئەمریكا، پێش دۆناڵد ترامپی  كاندیدی كۆماریەكان كەوتووە، بەتایبەت لەهەردوو ولایەتی فۆلۆریداو میشگیان كە گرنگترین ولایەتەكانن و كاریگەری زۆریان لەسەر یەكلایكردنەوەی ئەنجانەكانی هەڵبژاردن دەبێـت.

پێشتریش لەهەڵبژاردنی پێشووی سەرۆكایەتی كۆماری ئەمریكادا، هیلاری كلینتۆن زۆرینەی راپرسیەكانی  لەترامپ بردبووەوەو زۆرترین دەنگیشی هێنابوو، بەڵام لەبەدەستهێنانی كورسی ولایەتەكاندا كورسیەكانی لەترامپ كەمتربوون.