ئەردۆغان مەترسی گەورە بۆ ئەوروپا دروستدەكات

ڕاپۆرت 22/09/2020

دوای دوو رۆژ لە كۆبونەوەی سەركردەكانی ئەوروپا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەندێك بابەت لە پێشیانەوە پلانی باشبونی رەوشی كۆرۆنا، دەرچونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا، هەوڵی مۆسكۆ بۆ كوشتنی ئەلیسكی نافالیتی و قەیرانی بیلاروسیا، بەڵام بابەتی گرنگ بەلای ئەوروپاوە بیركردنەوەبوو لە هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر كیشوەرە پیرەكە.

هەفتەی رابردوو فرانسوا ئۆلاند سەرۆكی فەرەنسا لە یۆنان بوو لەوێ چەند دیدارێكی سازكرد، باسی لەوەكرد رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سوڵتان دەناسرێت لەنێوەندی دبلۆماسیداو بووەتە گەورەترین هەڕەشە لەسەرئەوروپا.

فرانسوا ئۆلاند راشیگەیاندووە توركیا دەستوەردان دەكات لە كاروباری ناوخۆی ئەوروپا بەتایبەت فەرەنسا و ئەڵمانیا و خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی كردووە بە سەربازگە و دەستوەردانی كردووە لە سوریا و لیبیا و شەڕی كوردەكانی راگەیاندووە ئەمانە هەموو مەترسیین.

دەشڵێت توركیا بنەماكانی ناتۆی پێشێلكردووە و موشەكی روسی كڕیوە و دەیان رۆژنامەنووس و چالاكی سیاسی زیندانی كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد ئەردۆغان هەوڵی نوێكردنەوەی دەوڵەتی عوسمانی دەدات هانی توركەكانی ئەوروپا دەدات تەنها خۆیان بە تورك بزانن، دوو پەرستگای مەسیحییەكانی لە ئیستەنبوڵ كردووە بە مزگەوت، هەوڵ دەدات برە و بە ئیسلام بدات لە ئەوروپا.

یۆنان خوازیاری بەردەوامی پەیوەندییەكانیەتی لەگەڵ توركیا بەڵام بەمەرجێك هەڕەشە لە ئاشتی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست نەكات لە دورگە یۆنانییەكان.

یۆنان و قوبرس خوازیاری نیشاندانی هەڵوێستێكی توندی ئەوروپین دژی توركیا، بەڵام ئەڵمانیا رەتیدەكاتەوە.

لای خۆیەوە سیگمار گابریل وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە كڕینی موشەكی روسیا لە لایەن توركیا و پێشێلكردنی بنەماكانی ناتۆ دەبێتەهۆی بوونی توركیا بە دەوڵەتێكی ناوەكی لە ماوەیەكی كەم و بەخێرایی.

گوتیشی: پێویستە ئەوروپا لەكاتی بونی لە پشتی یۆنان و قوبرس دیوارێكی بەهێز لەگەڵ سنورەكانیدا دروستبكات چونكە ئەردۆغان بە ملیۆن پەنابەریان بۆ دەنێرێت.

 فەرەنسا و یۆنان ئێستا سەركردایەتی هەڵمەتێك دەكەن بۆ كۆكردنەوەی ئەوروپا لە دژی توركیا، بەڵام ئەوروپییەكان یەكگرتوو نین لەناوخۆیاندا.

رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بریتانی لە زاری وەزیری پێشوی كاروباری ئەوروپاوە نوسیویەتی سەرۆك وەزیران و وەزیرەكانی بەریتانیا لایەنگری ئەردۆغانن و بەریتانییەكان بێ ئومێد بوون لە بوونی هاوسۆزیان بۆ یۆنان لە قەیرانەكەیان لەگەڵ توركیا.

هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە كە بەشێك لە ئەوروپاییەكان سیاسەتی نەرم پەیرەو دەكەن بەرامبەر توركیا بەتایبەت بەلجیكا و ئەڵمانیا و هەڵوێستی توندیا نییە.

كێشەیەكی دیكەی هەڵمەتی دژە توركیا لە ئەوروپا، هەڵوێستی ئەمریكایە لەناتۆدا كە چاوی لە دەستدرێژییەكانی توركیا پۆشیوە و بێ هەڵوێستە نایەوێت توركیا سزا بدرێت.