وادەی سزاكانی ئەوروپا بۆ سەر توركیا نزیكدەبێتەوە

ڕاپۆرت 21/09/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
بەهۆی جموجۆڵەكانی ئەنقەرە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست ،هەڵوێستی توندی وڵاتانی ئەوروپا لەدژی توركیا لەبەرزبونەوەدایە،بریارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو وڵاتانی ئەوروپا كۆببنەوەو پێش بینی دەكرێت سەپاندنی سزاكان بە سەر ئەنقەرەدا لەهەمووكات نزیكتر بێت
بریارە وەزیرانی دەرەوەی 27 وڵاتی ئەوروپا لەبرۆكسل كۆببنەوەو چەندین كێشە لەو كۆبونەوەیەدا تاوتوێ بكرێت ،بەرچاوترینیان گرژیەكانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراستە
توركیا دەستی كردوە بە پرۆسەكانی گەڕان بەدوای غازدا لە بەشە ئاوی قوبرس و یۆنان كە هەردوو وڵات ئەندامن لە یەكێتی ئەوروپا.
لەبەرامبەردا ژمارەیەك سیاسەتمەداری ئەوروپا داوایان كردوە سزا بەسەر توركیادا بسەپێنرێت لەدژی كردارە نایاسایی و شەرانگێزیەكانی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست.
جۆزیف بۆریل نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەو ئاسایش لە یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند: لەكۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوە لە برۆكسل لیستی ئەو سزایانە گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت كە پێشنیازكراوە بەسەر ئەنقەرەدا بسەپێنرێت.
ژمارەیەك دیپلۆماتكار رایانگەیاندوە سزایەكی تووند بەسەر توركیادا دەسەپێندرێت كە كاریگەری بەهێزی دەبێت بۆ سەر ئابوری داتەپیوی توركیا.
سزاكان بریتین لە قەدەغەكردنی ئەو كەشتیانەی لە پرۆسەكانی گەڕان بەدوای غازدا بەكاریان دەهێنێت
قەدەغەكردنی بەكارهێنانی بەندەرو كەرەستەكانی یەكێتی ئەوروپا
سەپاندنی سزای فراوان بەسەر چەند كەرتێكی ئابوری توركیا.
نیكۆس كریستۆ لیدیس وەزیری دەرەوەی قوبرس داوای كرد هەرچی زووە سزاكان بەسەر توركیادا بسەپێندرێت لەدژی كارە نایاسایەكانی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەراست
وەزیری دەرەوەی قوبرس لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: توركیا بار گرژی لەدژی وڵاتەكەی هەڵبژاردوە لەرێگەی درێژەدان بە پرۆسەكانی گەڕان بەدوای غازدا لەناوچەی ئابوری سەر بەقوبرس 
وتیشی ئەنقەرە بەو هەنگاوە نیازە راستەقینەكانی خۆی ئاشكراكرد و ڕەفتارە نایاسایەكانی توركیا توڕەیی چەند وڵاتێكی لێكەوتوەتەوە
هاوكات وەزیری دەرەوەی یۆنان بەرو برۆكسل بەرێكەوت بەمەبەستی ئامادەبوون لە كۆبونەوەكەدا وتەئكیدی كردوەتەوە لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی كارە دوژمنكاریەكانی توركیا دەكرێت بۆ سەر یۆنان وقوبرس 
وەزیری دەرەوەی یۆنان رایگەیاند: ناكرێت بڵیی ئامادەم لەسەر مێزی دانوستان دابنیشم و هاوكات سەروەری و مافی وڵاتان پێشێل بكەیت وەكو ئاماژەیەك كە توركیا رایگەیاندبوو ئامادەم بۆ گفتوگۆی دیبلۆماسی.
محەمەد كلش توێژەری سیاسی رایگەیاند: سزاكانی ئەوروپا خاڵێكی سەرەكی كۆبونەوەكە دەبێت كە پێش كۆبونەوەی لوتكەی ئەوروپا ئەنجامدەدرێت
وتیشی ئەم كۆبونەوەیە لە ئەنجامی كارە شەرانگێزیەكانی ئەنقەرە لەهەردوو كەناراوی قوبرس و یۆنان هاتوەتە كایەوە و گرژیەكانی بەكێشە گەورەكە وەسفكرد.
تەئكیدیشی كردەوە سزاكان ئامادەكراوە و جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند: سزاكانی پێش نیازكراوەكانی فەرەنسابۆ سەر توركیا تاوتوێ كراوە 
وتیشی سەختە گفتوگۆ بكرێتەوە چونكە توركیا سوورە لەسەر هەڵوێستە شەرانگێزیەكانی وتیشی دانوستانیش بكرێت دانوستانێكی نەزۆك دەبێت 
كلش باسی لەوەش كرد توركەكان بەم دوایانە زمانی سیاسی تووند بەكارناهێنن پێدەچێت هەستیان بە جددیەتی وڵاتانی ئەوروپا كردبێت بۆ سەپاندنی سزا بەسەر وڵاتەكەیاندا.
سەرچاوە/ سكای نیوز