رەوشی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە24 كاتژمێری رابردوودا

کوردستان 21/09/2020


وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە  لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 17 تووشبوو بەنەخۆشی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 730 تووشبووی نوێ بە كۆرۆنا ڤایرۆس تۆماركراوە و نزیكەی 457 تووشبووش چاكبونەتەوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی ئەو 730 حاڵەتە بەم شێوەیە لای خوارەوە بوە لە پارێزگای هەولێر 226 تووشبوو لە سلێمانی 92 تووشبوو ،گەرمیان 27 ، دهۆك 346و لەهەڵەبجەش 39 تووشبوو تۆماركراون 
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە 457 تووشبووش چاكبونەتەوە كەبەم شێوەیە بوە لە هەولێر 215 لە سلێمانی 33لە گەرمیان 17 لە دهۆك 161 و لە پارێزگای هەڵەبجە 31 تووشبوو چاكبونەتەوە.
لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كە بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە 17 كەس گیانیان لەدەستداوە 
لەوەتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بڵاوبوەتەوە ژمارەی تووشبوان گەیشتوەتە 41هەزارو 732 كەس لەو ژمارەیە 26هەزارو 921 كەس نەخۆشیەكەیان تێپەڕاندوەو چاكبونەتەوە و تا ئێستاش 13 هەزارو 275 كەس چارەسەر وەردەگرن 
 كۆی ئەو كەسانەش كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە هەزارو 536 تووشبوو كە لەو ژمارەیە 792 كەس لە سلێمانی 
لە هەولێر 531 تووشبوو 
لە دهۆك 184 تووشبوو 
لەهەڵەبجەش 29 كەس گیانیان لەدەستداوە