لەماوەی شەش مانگدا لە هەولێر نزیكەی 6هەزار تاوان روویداوە

کوردستان 21/09/2020


ئەمرۆ دووشەممە پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە لەماوەی شەش مانگدا 5 هەزارو 992 تاوان تۆماركراوەو توانراویشە هەر لەو ماوەیەدا 655 تاوانبار دەستگیربكرێن بەتۆمەتی جیاجیای وەكو دزی و كوشتن و مادوی هۆشبەرو ساختەكاری و تۆمەتبارەكان دراونەتە دادگا.
بەرێوەبەرێتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ئامارێكدا بڵاویكردوەتەوە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا كە لە 19/1/2020 دەستپێدەكات نزیكەی 5هەزارو 568 تاوان ئاشكراكراوەو تۆمەتبارانیش دەستگیركراون 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كە 751 سواڵكەریان لەهەردوو رەگەز دەستگیركردوەو رادەستی دادگاكراون بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی پۆلیسی هەولێر یەكێك لەو سواڵكەرانە لەماوەی 3 رۆژدا 13 ملیۆن دیناری كۆكردوەتەوە .