خاتو پرشنگ هاوسەری جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی وایی كرد

کوردستان 20/09/2020


ئێواری ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شۆڕش، لە شاری سلێمانی خاتو پرشنگ رەشید، هاوسەری جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی وایی كرد.
دوای نەخۆش كەوتنی بۆ ماوەی چەند رۆژێك، پرشنگ رەشید عەبدولكەریم، خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە تەمەنی 66 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.