سودە گرنگەكانی بەری خڕنوك بۆ تەندروستی مرۆڤەكان

تەندروستی 20/09/2020

بەری خڕنوك كە پێی دەڵێن (مەحچەچە) لە بواری دەرمانسازیدا بە یەكێك لە موعجیزە گەورەكانی ڕوەكی هەژمار دەكرێت، كە تا ئێستا لەو بوارەدا هیچ ڕوەكێك هاوشێوەی نەبوە. 

گرنگی پزیشكی خڕنوك:
1- بەری خڕنوك وەكو چارەسەرێكی گرنگ دادەنرێت بۆ نەخۆشیەكانی گەدە، وەك هەوكردن‌و برینی گەدە.
2- خاوێنكردنەوەی دەمارەكانی خوێن‌و رێكخستنی جوڵە.
3- نەهێشتنی مادە ژهەراوییەكان لەناو دەمارەكانی خوێن
4- باشكردنی رێژەی شیری دایك
5- نەهێشتنی ئازارەكانی میزكردن‌و هەروەها چارەسەری میزگیران دەكات
6- دابەزاندنی ئاستی شەكرە لە خوێن
7- دابەزاندنی كۆلیسترۆل‌و هەرسێ جۆرە چەورییەكانی خوێن
8- بەهێزكردنی بەرگری لەش.
9-  دەردانی كرمی لەش
10-  دژە ترشەڵۆكی گەدەیە
11-  دابەزاندنی رێژەی فشاری بەرزی خوێن
12-  یەكێك لە موعجیزەكانی ئەم ڕوەكە بریتییە لە پاراستنی لەش لە جۆرەكانی شێرپەنجە.
13-  پتەوكردنی ئێسك‌و چارەسەری نەخۆشی ئێسكە نەرمە
14- چالاكی سوڕانی خوێن زیاد دەكات
15- چارەسەرە بۆ ئیسەهالی (لەگەڵ ماست تیكەڵ دەكرێ)
16-  كۆتایی بە دوسنتاریا دێنێت (دوسنتاریا) واتە هەوكردنی دەمارەكانی خوێن بەتایبەت كاتێك مرۆڤ توشی نەخۆشی قۆڵۆن دەبێت، پیساییەكی توند دەبێت كە تەنیا خوێن دادەنێت).
17-  ئاوی زیادەی لەش دەردەدات
18-  خوێنبەربون رادەگرێت "خوێن بەربونی گەدەو ڕیخۆڵە"
19- چارەسەری نەخۆشیی قۆلۆن دەكات
20-  چارەسەری ئازاری ددان‌و پوك دەكات
21-  چارەسەری نەخۆشی رەبۆ دەكات‌و هەروەها كۆتایی بە حەساسییەی گەرو دێنێت
22-  چارەسەری جیوب لوت دەكات (بەشێوەی هەڵمكردن)
23- دەبێتە هۆی بەهێزكردنی پەتەكانی دەنگ, دەنگە ژێ.

چۆنیەتی بەكارهینانی خڕنوك:
یەكەم:  بەكاڵی دەخورێت، بەڵام توێكلیكی لاستیكی هەیە‌و ئاسان لادەدرێ‌و بەهۆی یاریدەدەرێك دەخورێ وەك ئاو یان هەر شتێكی تر ئاسان بیت بەلاتانەوە
دوەم:  بە وشككراوەیی ئاسانترە خواردنی لەگەڵ شەكر تامێكی زۆر خۆش دەدات
سێهەم: هەر ژەمێك حەوت دانەی بخورێت پێش نان
چوارەم:  دەتوانن لەئاودا بیكوڵێنن‌و ئاوەكەی بپاڵێون‌و بیخۆن
پێنجەم: هەر ژەمێك كوپێكی لێ دەخورێتەوە پێش نان خواردن.