توركیا هێرشی ئاسمانی دەكاتەوە سەر چیاكانی كوردستان

کوردستان 20/09/2020

 
فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆ جارێكی دیكە هێرشیان كردەوە سەر ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان‌و چیای گارایان لە ناحیەی بامەڕنێی سەر بە قەزای ئاكرێ بۆردومان كرد.
فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا ئێوارەی ئەمڕۆ بەچڕی  چەند ناوچەیەكی چیای گارایان لە ناحیەی بامەڕنێی سەر بە قەزای ئاكرێ بۆردومان كرد، بەهۆی بۆردومانەكەیشەوە ئاگر لە رەزو باخ‌و پوشو پاوانی زۆری جوتیارانی ناوچەكە كەوتوەتەوەو بە هۆی بەردەوامی بۆردومانەكانەوە نەیشتوانراوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت.