سیستمە مووشەكێكەی رووسیا بۆ توركیا كەم وكوڕی هەیە

ڕاپۆرت 20/09/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
پاش ململانییەكی زۆر لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەر كڕینی سیستمی مووشەكی ئێس 400 لە رووسیا كە توركیا سوور بوولەسەر كڕینی سەرباری هەڕەشەو هۆشداریەكانی ئەمریكا كە وبەوهۆیەوە ئەمریكا فرۆشتنی فرۆكەی ئێف 35ی بە توركیا راگرت، لە ئێستادا بەگوێرەی راپۆرتەكانی هەواڵ دەركەوتوە یەكەمین باری ئەو مووشەكانەی كە ئەنقەرە لە مۆسكۆی وەرگرتوە موشەكەكان كەم وكوڕی وكێشەیان هەیە .
لای خۆشیەوە خەلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو موشەكانەی كە لە جۆری ئێس 400 ن و لە روسیا كڕیویانە تا ئێستا نەخراوەنەتە كار
ماڵپەری "پینت پۆستاگما"ی یۆنانی بڵاویكردوەتەوە تا ئێستا رێگە بە ئەندازیارانی رووسیا نەدراوە لە توركیا سەرپەرشتی سیستمی مووشەكی ئێس 400 بكەن و بڵاویكردوەتەوە  وەزیری بەرگری توركیا جەختی كردوەتەوە لەسەر پێویستی چارەسەركردنی ئامادەكاریەكانی بە كارخستنی ئەو مووشەكانە لەلایەن پسپۆڕانی توركەوە ئەنجامبدرێت. 
لەلایەكی دیكەوە بە گوێرەی راپۆرتەكانی رووسیا سوپای توركیا پسپۆڕی و زانیاریان وایان نیە بتوانن ئەو مووشەكانە بخەنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە 
پسپۆرانی روسیا پێیان وایە ناتوانرێت ئەو كێشانە چارەسەربكرێن بەبێ بەشداری كردن و سەرپەرشتیكردنی پسپۆران و تەكنیكارانی رووسیاوە
لەلایەكی دیكەوە دەزگاكانی راگەیاندنی توركیا بڵاویانكردوەتەوە ئەنقەرە و هاوپەیمانەكانی مەترسی ئەوەیان هەیە پسپۆرانی رووسیا گۆرانكاری بكەن لە سیستمە مووشەكێكدا كە ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر هاوپەیمانێتەكەیان درووست بكات 
پسپۆرانی سەربازی بڵاویانكردوەتەوە پێدەچێت ئەو راپۆرتانەی كە باس لە بوونی هەڵەو كەم وكوڕی دەكەن لە سیستمە مووشەكێكە تەنها فێڵێك بێت چونكە ئەنقەرە بەنیاز نیە لە ئێستادا ئەو سیستمە مووشەكییە ئیش پێبكات لە ترسی سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر ئەنقەرەدا لەلایەن واشنتۆنەوە.
سەرچاوە/ سكای نیوز