بڕیاری تازەکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و زەین هەڵوەشایەوە

کوردستان 20/09/2020

چاودێر

 

دادگای کەرخ بڕیاری ژمارە ٥٠ی ساڵی ۲٠۲٠ی هەڵوەشاندەوە سبارەت بە تازەکردنەوەی مۆڵەتی کۆمپانیاکانی تەلەفۆن بەتایبەت ئاسیاسێڵ و زەین.

 

غالب محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دادگاکە بڕیارەکەی حکومەت و تانەلێدانەکانی هەردوو کۆمپانیاکەی ڕەت کردووەتەوە و واژۆی ۹۲ پەرلەمانتاریشمان بۆ ئەو سكاڵایە کۆکردبووەوە. 

 

وتیشی: "دەبێت ئەو دوو کۆمپانیایە قەرزەکانی حکومەتی عێراق و هەرێم بدەنەوە و نرخیش هەرزان بکەن و خزمەتگوزارییەکانیشیان باشتر بکەن."