تومەنی ئێرانی هاڕە دەكات

ڕاپۆرت 20/09/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی 
رۆژی یەكشەممە پاش ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند: سزا ئابوریەكانی سەر ئێران هەڵناگیرێت و بەردەوام دەبن بەوە هۆیەوە تومەنی ئێرانی بەشێوەیەكی بەرچاو لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی هاڕەی كردو بەهای خۆی لەدەستداو دابەزی
سایتی " بۆنباست.كۆم"بڵاویكردەوە نرخی دۆلار لەبەرامبەر تومەنی ئێران 273 هەزار ریال بەرزبوەتەوە ونرخی 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتوەتە 2 ملیۆن و 678هەزار تومەنی ئێرانی.
لەبەرامبەردا حكومەتی ئێران ئەو هەنگاوی ئەمریكای رەتكردەوەو بە نایاسایی و ناڕەوای وەسفكرد 
ئەنتۆنیۆ گوتیریس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاگاداركردوەتەوە كە نابێت هیچ هەنگاویەك سەبارەت بەو بریارەی ئەمریكا بگیرێتە بەر چونكە جۆرێك لە نا رۆشنی هەیە لەو كێشەیەدا.
هەر یەك لە فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا لە راگەیاندراوێكی هاوبەشدا سەبارەت بەرێككەوتننامە ئەتۆمیەكە بڵاویانكردەوە دەركردنی هەربڕیارێك یاخوود ریوشوێنێك بۆ سەپاندنی سزاكانی نەتەوە یەكگرتوەكان بەسەر ئێراندا هیچ پاساوێكی یاسایی نابێت چونكە واشنتۆن میكانێزمێكی بەكار هێناوە بەگوێرەی رێككەوتننامەی ئەتۆمی لە ساڵی  2015لەنێوان ئێران و هێزە نێودەوڵەتییەكان لەسەری رێككەوتووین بەڵام ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە ساڵی 2018 لەو رێككەوتننامەیە كشایەوە.
ترامپ بەنیازە فەرمانێك دەربكات كە رێگەی پێدەدات سزاكانی ئەمریكا بەسەر هەركەسێكدا بسەپێنێت كە سزاكانی سەر ئێران پێشیل دەكات
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە هەوڵەكانی واشنتۆن ناراستن 
ئاشكراشی كردوە پلانەكانی ئەمریكا هەڕەشەیەكی گەورەن بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی و هەڕەشەشە بۆ سەر نەتەوە یەكگرتوەكان و ئەنجومەنی ئاسایش.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیاندراوەكەدا بڵاویكردوەتەوە ئەگەر ئەمریكا بە راستەوخۆ یاخوود بەهاوكاری لەگەڵ ژمارەیەك لە وڵاتانی هاوپەیمانی خۆی هەر هەنگاویەك بگرێتە بەر بۆ جێبەجێكردنی هەڕەشەكانی ئەوا بە تووندی وەڵام دەدرێتەوەو رووبەروی ئاكامی مەترسیدار دەبێتەوە و پێویستە هەموو ئاكامێكی مەترسیدار چاوەروان بكات.
ساڵی 2018 ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا تاك لایەنانە سزای ئابوری سەپاندە سەر ئێران وبەهۆی سزاكانەوە باری ئابوری ئێران ئیفلیج بوو هەروەك بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆناوە  ودابەزینی نرخی نەوت لە بازارە جیهانیەكان بەشێوەیەكی بەرچاو وایكردوە تومەنی ئێرانی نزیكەی 49% بەهاكەی خۆی لەدەستدا.
سكای نیوز