سزاكانی سەر ئێران تاكەی بەردەوام دەبن؟

جیهان 20/09/2020


ئیدارەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بڵاویكردەوە سزاكانی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن وئەو گەمارۆیەیی سەپێندراوەتە سەر چەكە تەقلیدیەكانی ئێران لەناوەراستی مانگی ئاب كۆتایی نایەت وەكو بریاری لەسەر دراوە.لەبەرامبەردا 13 ئەندام لە كۆی 15 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش كە ژمارەیەك لەو ئەندامانە دۆستی دێرینی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكان لەدژی ئەو هەنگاوەی واشنتۆن لەبەرامبەر تاران وەستاونەتەوە. 
چەند دیپلۆماتكارێك رایانگەیاندوە ژمارەیەكی كەمی وڵاتان لەگەڵ سەپاندنەوەی سزاكانی سەر ئێرانن 
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە گەڕانەوە بۆ سەپاندنی سزاكان بەسەر ئێران دا هەنگاویەكە بەرەو ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی 
تەئكیدیشی كردوەتەوە لەچەند رۆژی داهاتوودا چەند رێوشوێنێكی نوێ دەگیرێتە بەر بەمەبەستی بەهێزتركردنی جێبەجێكردنی سزاكانی نەتوە یەكگرتوەكان و سزادانی ئەو لایانانەی سزاكان پێشێل دەكەن.